خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێیەکی جیهانی بەدەستهێنا

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، “خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێیەکی جیهانی بەدەستهێنا”.

وەزارەتی خوێدنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، رەسوڵ لەتیف، خوێندکاری چالاکی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان، بە نوێنەرایەتیی کوردستان و عێراق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری لە پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی (Huawei ICT Competition 2025) لە وڵاتی چین کرد و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو خوێندکارە بەشداریی تاقیکردنەوەی تراکی کلاود (Cloud Track)ی کردبوو کە پێکدێت لە تەکنەلۆجیاکانی (Artificial Intelligence, Cloud Computing and Big Data)، تاقیکردنەوەکە بەشێوەی پراکتیکی بوو، کە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر بەردەوامبوو.

باس لەوەشدەکات، پێشبڕکێکە لە رۆژی 20 بۆ24ی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو، بەشداربووان لە 120 تیم پێکهاتبوون کە لە 40 وڵاتی جیهانەوە گەیشتبوونە ئاستی گلۆباڵ لە وڵاتی چین.

May be an image of ‎1 person and ‎text that says "‎گه_رمیان زانكوّی یکی خويندكاريکی خویند کی پيشبركييه كبيه پیشبرِ له سییه_می پله_ی هدهستهيّنا بهه جيهانيدا WWARADICOLNGNET HUAWEI HUAWEICT.COMPETITION ICT COMPETITION 2024-2025 GLOBAL GLOBALFINAL FINAL General GeneralSession Session も会场 2F CONNECTION GLORY FUTURE T DIMP‎"‎‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دەمانەوێت بڕیارێكی كۆتایی بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێم نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو هەفتەی رابردوو 700 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمەبەستی…
Total
0
Share