كاتی دابەشكردنی بڕە پارەیەك راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگاداردەكاتەوە سبەینێ دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات كە لە زنجیرە 3222 تاوەكو زنجیرە 3450 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە و لە سایلۆی هەولێر چەك وەردەگرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سایلۆی قوشتەپە جووتیاران ئاگاداردەكاتەوە هەمان رۆژ دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە زنجیرە 1091 دەستپێدەكات تا وەكو زنجیرە 1155 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن.
دەشڵێت، “دابەشكردنی چەكی جووتیارانی شاری كۆیەش رۆژی یەكشەممە دەستپێدەكات لە زنجیرە 219 تا 269 كە گەنمەكانیان رادەستی گۆرەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن، هەروەها پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاتی وەرگرتنی چەك كاتژمێر 9:00ی بەیانی تا وەكو 1:00ی پاشنیوەڕ دەبێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئەلێنا رۆمانسکی: هاوکاربووین بۆ رێککەوتنى بەغداد و هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share