هەڤال ئەبوبەکر: لەتبوون و ناکۆکى سەرمان بە تونى بابادا دەبات

پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئێستا کوردانی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات و رەوەندی کوردیی؛ باشتر لە باشوور لە ناوەرۆکی لۆزان و هەژمونە نێودەوڵەتییەکان تێدەگەن و دەشڵێت، ئیتر تێبگەن لەتبوون و ناکۆکی خۆتان و سەرمان بەتونی بابادا دەبات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاى سلێمانى نووسێنێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدراڵدا؛ یەکتربەجێهێشتن و دابڕان و جیابوونەوە؛ نییە، لەیەکترگەیشتن و پێکەوەکارکردن و یەکترتەواوکردن و پشتبەیەکبەستن؛ هەیە، ئەویش نابێت هەتا هاووڵاتیبوون و دەستورسەروەریی و دەوڵەتداریی و ئاسایش و ئابوریی دەوڵەتیی و یاساسەروەریی نەبێت.

دەشڵێت، “تا ئەمڕۆ لەهەردوولا دەسەڵات حوکم دەکات نەک دەوڵەت، ئەوەی هێز و داهاتی پێیە بە قەد قەبارەکەی کە پێیەتی و هەیەتی؛ حوکم دەکات، لەگەڵیدا دامەزراوەی حوکمڕانیی و ئەمن و عەسکەر و مەعلومات و دبلۆماسییەت و پەیوەندییەکان و وزەو ئاو و فڕۆکەخانە و دەروازە و بانک و بازاڕ و زانکۆ و دامەزراوە ئاینییەکان و زۆرێک لە حیزبەکان و کایەی گشتیی و ماڵیی گشتیشیان؛ کۆنترۆڵ و قۆرخکردووە، لە کوردستان جگە لەمانە؛ خاکیشیان بەدەستەوەیە، هەموویان بەسەر دوو بەرەی دژبەری ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دابەشبوون”.

هەڵبژاردن تەنها بۆ ڕەوایەتیبەخۆدانە و هیچ لایەک کەمەکەی خۆی نادات بە زۆرەکەی هەمووان و، ئەوانەی سەرەوە ڕادەستی دامەزراوەی دەوڵەت ناکات، هەڤاڵ ئەبوبەکر وا دەڵێت.

باس لەوەشدەکات، بەدیلی راستەقینە؛ تەنها تێپەڕاندنی دەوڵەتحیزب و حیزبڕانیی و حیزبسالارییە، بنیاتنانی حوکمڕانیی و حکومەتێکی بەهێزی دادگەرە کە باوەڕی بە (بیرو بڕوا و ڕەفتار و گوفتار و کردەوە)؛ بە دەستوور و هاووڵاتیبوون و دەوڵەتداریی و سەروەریی و سەربەخۆیی یاسا هەبێت، پارێزەری ماڵ و میرات و سامان و داهاتی گشتیی بێت، سوپایەکی نیشتمانیی لەسەر بنەمای ئەرک و بەرپرسیارێتیی و بە پەیڕەوی زۆربگیریی (تەجنیدی ئیلزامیی)؛ هەبێت، پشت بە وزە و کانزا و سامان و کار و بەرهەم و سەرمایەی مرۆیی و ماڵیی و دارایی خۆی ببەستێت و رێ لە بردنەدەرەوەی دراوی قورس و سپیکردنەوەی پارە؛ بگرێت و، لەڕێی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆوە و لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی بێگەردی بێگزیی و دزیی و فزیی؛ هاتبێتەکایەوە.

دووپاتیشیدەکاتەوە، لەم دۆخەدا؛ قەدەری کورد لە هەر شوێنێک سازانە لەگەڵ ئەو شوێنەدا، بەمەرجێک ماف و خاوەندارێتیی و شکۆمەندیی و تایبەتمەندیی و کەلتوور و رەسەنایەتیی؛ پارێزراوبێت.

پارێزگارى سلێمانى ئاماژە بەوەشەدەکات، لە هەموو کۆبوونەوە و کۆنگرەکانی دە ساڵی رابردووی کوردستان و دەرەوەدا جەختمان لەسەر ئەم راستییە نەخوازراوە کردۆتەوە، ئێستا کوردانی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات و رەوەندی کوردیی؛ باشتر لە باشوور بەتایبەتیی لە حیزب و دەستەبژێرەکانی باشوور، لە ناوەرۆکی لۆزان و بەردەوامیی دۆخەکە و هەژمونە نێودەوڵەتییەکان و واقیع و لۆژیک و هاوکێشە و هاوسەنگییەکان؛ تێدەگەن.

لە کۆتاییشیدا دەڵێت، ئیتر تێبگەن، پێبگەن، رێبکەن، دروشمبازیی بێ ناوەڕۆک و نامومکین، دابەشبوون و لەتبوون و ناکۆکیی و فرەبەرەکیی و وردوخاشبوونی ناوخۆ و خۆتان، سەرمان بەتونی بابادا؛ دەبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگاوە ئەركی هەمووانە و نابێت بە هیچ شێوەیەكیش رێگا بە یاساشكێنی بدرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی…
زیاتر ببینە

دەزگای دژەتیرۆر: هێزەكانی دژەتیرۆر هاوبەشی خەم و ئەركی پاراستنی خانەوادەی قوربانییان و سەردانیكارانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەن

دەزگای دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، هێزەكانی دژەتیرۆر هاوبەشی خەم و ئەركی پاراستنی خانەوادەی قوربانیان و سەردانیكارانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی پارێزگای…
Total
0
Share