بەشێوەیەکى کاتى ChatGPT بەهۆى ترێندى وێنەیەکى کارتۆنییەوە لەکارکەوت

زیرەکیی دەستکردنى بەناوبانگى “ChatGPT” بەیانیی ئەمڕۆ بۆ ماوەیەکى کاتى لەکارکەوت، بەهۆى ئەو فشارە زۆرەى لەلایەن بەکارهێنەرانەوە کرایەسەرى، پاش بڵاوبوونەوەیەکى بەرفراوانى ترێندێکى نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە بەکارهێنەران وێنە کەسییەکانیان بۆ وێنەى کارتۆنى دەگۆڕى، بەتایبەت ئەوەى لە شێوازى ستۆدیۆى “جیبلى”ى ژاپۆنیی بەناوبانگ وەرگیراوە.

راپۆرتە تەکنییەکان بڵاویانکردەوە، تایبەتمەندیی دروستکردنى وێنە لە ChatGPT لە کاتژمێرەکانى رابردوودا رووبەڕووى داوایەکى بێ پێشینە لە ملیۆنان بەکارهێنەر بووەتەوە کە خواستیان لەسەر وێنە کارتۆنییە نوێیەکە نیشانداوە، بەهۆیەوە خزمەتگوزارییەکانى فشارى زۆرى چووەتە سەر و بۆ ماوەیەک لە کارکردن وەستاوە، لەگەڵ نیشاندانى نامەیەکى ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەران دەربارەى نەتوانینى جێبەجێکردنى داواکارییەکان لەکاتى ئێستادا.

بەڵام کۆمپانیاى “OpenAI”ى پەرەپێدەرى ChatGPT تائێستا هیچ راگەیەندراوێکى رەسمى دەربارەى راوەستانەکە بڵاونەکردووەتەوە.

بەهۆى لەکارکەوتنە کاتییەکەشەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەران پەنایان بۆ جێگرەوەى دیکە بردووە بۆ دروستکردنى وێنەى کارتۆنى، لەوانە “Grok 3″ى سەر بە تۆڕى ئێکس، پێگەى “Waifu Labs” و ئەپى “ToonMe” و هۆکارەکانى دیکەى زیرەکیی دەستکردى تایبەت بە دروستکردنى وێنە بە شێوەى ئەنیمى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا پەیوەندیی لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانیی دەپچرێت کە ڕەوانەی سەر مانگی کردووە

ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد، پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانی پچڕاوە کە ڕەوانەی سەر مانگیان کردووە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی هاوسەنگیی خولگەی مانگ،…
زیاتر ببینە

بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

کۆمپانیای گالاکسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، کە بەرهەمێکی نوێی خێزانی گالاکسی ئەی دەخەنە بازاڕەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە،…
Total
0
Share