بەڕێوەبەری حەج و عومرەى هەرێمی کوردستان: ئەو کەسانەی کە ناتوانن بچنە حەج ناویان دەسڕینەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، پشکنینی توانای جەستەیی و تەندروستی بۆ حاجییان دەکەین، تاوەکو بزانین کە توانای بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان هەیە یان نا.

وریا مەولانا خالید، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشکنینی وردی توانای جەستەیی و تەندروستی بۆ سەرجەم ئەو حاجییانە ئەنجام دەدرێت کە ناویان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ دەرچووە، ئامانج لەم پشکنینانە دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە حاجییان لە ڕووی تەندروستییەوە ئامادەن و دەتوانن بەبێ گرفت ئەرکە ئایینییەکان بەجێبگەیەنن.

وتیشی، هەر حاجییەک بەپێی ئەنجامە پزیشکییەکان دەربکەوێت کە توانای جەستەیی پێویستی نییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ناوەکەی لە لیستی گەشتەکە دەسڕدرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی شەپۆلێکی باران ناوچەکە دەگرێتەوە، داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن لە…
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share