ئەمریکا و ناتۆ لە بنکەی سەرەکیان لە ئەفغانستان کشانەوە و وڵاتەکەش لە دووڕیانی شەڕدایە

سوپای ئەمریکا بەیەکجاری بنکەی سەربازی بگرام جێدەهێڵێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، ٢ی تەموز، ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، ناتۆ، بنکەی سەربازی “بگرام”یان لە ئەفغانستان چۆڵکردووە و کشاونەتەوە.

لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بنکەی سەربازی “بگرام” وەک ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دانراوە و کشانەوە لەو بنکەیە هێندەی دیکە حکومەتی ئەفغانستانی توشی شڵەژان کردووە.

ئێستا ئەمریکا لە کۆتا قۆناغەکانی کشانەوەیدایە لە ئەفغانستان و حکومەتی ئەو وڵاتەش خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپی چەکداری تاڵیبان، کە هەڕەشەی ڕوخانی حکومەت دەکەن.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بە ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕاگەیاندووە، “تەواوی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لەو بنکەیەی باکوری کابولی پایتەخت کشاونەتەوە و چۆڵیان کردووە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، لەبارەی وەرگرتنی بنکەکە لەلایەن سوپای حکومەتەوە هیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە.

چەند مانگێکە سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوە لە بنکە سەربازییەکان لە ئەفغانستان و  بەشێکی زۆری بنکەکانی داوەتە دەستی سوپای وڵات.

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە کاتێکدایە، گروپی چەکداری تاڵیبان بەڵێنی دروستکردنی “حکومەتێکی ئیسلامی” داوە و هێرشەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی شارەکان دەستپێکردووە، لە کۆی 421 شاری گەورە، ئێستا 80 شاری ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
Total
0
Share