ئەو گیا بەهارییانەی بۆ تەندروستیی مرۆڤ گرنگن

پسپۆڕێکی زانستیی خۆراک چەند سوودێکی گیا بەهارییەکان بۆ تەندروستیی مرۆڤ ئاشکرادەکات.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەییی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا رایگەیاندووە، گیا بەهارییەکانی کوردستان لەوانە: کنگر، گۆزروان، کوزەڵە، ڕێواس، مێلاخە بەدەر لەوەی کە تام و چێژێکی خۆشییان هەیە، هاوکات دەتوانرێت وەک هێمای تەندروستی ناو ببرێن، کە بەشێكی سوودەکانی بریتییە لەمانە:

یەکەم: یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش دەدەن، مرۆڤ دەپارێزێت له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشیی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان و ڕێگری لە دروستبوونی به‌ردی زراو دەکات.

دووەم: پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک، هه‌وکردنی جومگه و‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا دەکات.

سێیەم: گیا بەهارییەکان یارمه‌تی دابه‌زینی کۆڵیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له‌ مادده‌ ژه‌هراوییە‌کان دەدەن.

چوارەم: یارمەتی پێست دەدەن تا بە تەندروستی و گه‌شاوەیی بمێنێتەوە.

پێنجەم: یادەوەری مرۆڤ به‌هێزدەکات و ڕێگری دەکەن له‌ تووشبوون بە نه‌خۆشیی ئه‌لزه‌هایمه‌ر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share