وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی ڕاگەیاند

لە نوسراوێکدا وەزیری بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاندووە.

لە نوسراوەکەدا ناوی سێ کوژراوی ئەندامی سوپای تورکیا بەناوەکانی (حوسێن ساری و موسلیم ئاڵتینتاش و عادل کاباکلی) هاتووە و خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا پشتڕاستی کردووەتەوە.

ڕاگەیاندنی کوژرانی ئەو سێ ئەندامەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە کە هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ 14 ی شوبات، زەبرێکی قورس لە سوپای تورکیا دراوە و کوژراوێکی زۆریان هەبووە”.

 

لە بەرامبەردا سوپای تورکیا کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت، “ئامانجەکانیان لە چیای گارە پێکاوە و چەندین گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی كەركوك بكرێت

لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، تێكچوونی بارودۆخی كەركوك پێكدادانی پێكھاتەكانی لێدەكەوێتەوە، بە تایبەت كە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەکات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێنەکەنەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەبێت. نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share