ئاوات شێخ جەناب: خزمەتكردنی خانەنشینان لە پێشینەی كارەكانمان بووە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، خزمەتكردنی خانەنشینان و كارئاسانیی بۆیان لە پێشینەی كارەكانمان بووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە ژمارەیەك بەرپرس و بەڕێوەبەری بەش و دامەزراوەكان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەت كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشین بوونیان دەرچووە.

هەر لە دیدارەكەدا وەزیری دارایی رایگەیاند، خزمەتكردنی توێژی خانەنشینان لەپێشینەی كارەكانیان بووە و لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵەكانی خۆیان دەخەنەگەڕ تا بتوانرێت لە زووترین كاتدا كارەكانی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە تەواوبكرێن كە بڕیاری خانەنشین بوونیان دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە، کە 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکانن…
Total
0
Share