ترەمپ باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەرێژەی 25% زیادکرد

دۆناڵد ترەمپ باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەرێژەی 25% زیادکرد و وڵاتانی ئەوروپاش رەخنەی توندی ئاراستە دەکەن.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین بڕیاریدا باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل  و پارچەکانی بۆ ئەمریکا بە رێژەی 25% زیادکرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رۆژی دووی مانگی نیسانەوە بە رەسمی بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە قۆناغی یەکەمدا ئۆتۆمبێلەکان دەگرێتەوە و دواتر کەرەستە و پارچەکانی ئۆتۆمبێلیش دەگرێتەوە.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، کە بڕیارەکە لە پێناو باشتربوونی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەمریکا و گەشەکردنی ئابووری وڵاتەکەدایە، بەڵام بووەتە هۆی ناڕەزایەتی و وڵاتانی ئەوروپا رەخنەی توندی ئاراستە دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بەرپرسانی ئەمریکا پێشبینی دەکەن لەرێگای ئەم بڕیارەی ترەمپەوە حکومەتی ئەمریکا بڕی 100 ملیار دۆلار باج کۆبکاتەوە، کە کۆکردنەوەی رێژەیەکی زۆری باج ئامانجی سەرەکی سەرۆکی ئەمریکا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share