سۆران عومەر: ئەگەر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەگەری دەنگنەدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بایکۆتی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ئەمشەو پڕۆسەی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجام نەدرێت، ئەوا بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە بڕیاری سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانە کە لە ئەگەری ئەنجامنەدانی دانیشتنەکەدا، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکەن.

هاوکات، بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی چەند پرسێک کۆببێتەوە، لەوانە دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەک 19ەمین پارێزگای عێراق، بەڵام دانیشتنەکە ئەنجامنەدرا و بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە دواخرا، ئەمشەویش بە هۆکاری تەواونەکردنی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن، جارێکی دیکە دانیشتنەکە ئەنجامنەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “بڕیارە رۆژی یەكشەممەی…
زیاتر ببینە

یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە…
Total
0
Share