وەزارەتی کارەبا: لەماوەی 50 ڕۆژدا پارەی کارەبا نەدەن دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە

وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند، لەماوەی 50 ڕۆژدا پارەی کارەبا نەدەن دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی کە پارەی کارەبا نادەن لەماوەی 50 ڕۆژی دوای دەرچوونی پسوڵەکانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەلایەن سیستمەکەوە دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە تاوەکو پارەی پێویستی سەرجەم پسوڵەکانی کارەبا دەدەن.

دەشڵێت، ئەم پڕۆسەیە بەشێک بووە لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2019 و ئێستا لەسەر هەموو هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی جێبەجێدەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share