ئاژانسێکی عێراقی: ئەمڕۆ خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاودەکرێتەوە

ئاژانسی (بەغداد ئەلیەوم) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ زیاتر لە 954 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیەندرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسەکەی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوکردووە و ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاتر لە 950 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

دەشڵێت، دەستبەجێ دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی سێ بڵاودەکاتەوە و تا رۆژی شەممە، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە تەواوکرا و بڕیارە ئەمڕۆ، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە.

هەر دوێنێ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر پارەکەی بەغداد بگاتە دەستمان، پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share