ئاگادارییەكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “سبەی ‎تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە راییدەكرێت كە ئەمڕۆ سەردانیان كردبووین”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەین ئەمڕۆ بەهۆی نوێكردنەوەی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری نەمانتووانی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە راییبكەین كە سەردانیان كردبووین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎سبەینێ رۆژی چوارشەممە تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە راییدەكرێت كە ئەمڕۆ سەردانیان كردبووین و تكایە كەسی تر بۆ كاروباری بەشی مۆڵەت سەردانمان نەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال…
Total
0
Share