ئەفسانەی تێنس وازهێنانی ڕاگەیاند

ڕۆجێ فێدرەر، ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی سویسرا و جیهان بە فەرمی وازهێنانی لە وەرزش ڕاگەیاند.

ئەفسانە سویسرییەکە تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دووپاتی دەکاتەوە، کە بۆ دوایین جار هەفتەی داهاتوو بەشداریی جامی لیڤەر دەکات، دواتر بە یەکجارەکی لە بوارەکە دووردەکەوێتەوە.

فێدرەر چەند وەرزێکە بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت، دوای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری سەرکەوتوو نەبوو لە گەڕاندنەوەی توانا جەستەیییەکانی.

ئەفسانە (41) ساڵەکە دەڵێت، “دەزانم سنووری توانا جەستەیییەکانم چەندە، چیتر ناتوانم بەردەوام ببم، سوپاسی خێزانەکەم، منداڵەکانم، هاوڕێکانم، ڕاهێنەرەکانم و هاوکارانم دەکەم، ڕێزی تایبەتم بۆ هاندەران هەیە کە هەموو ساتەکانیان بە سەرکەوتن ڕازاندمەوە، بەبێ ئەوان بە تەنها نەمدەتوانی ئەوە بکەم کە تۆمارکرا، بە تێنسی سەر زەویش دەڵێم، خۆشمدەوێیت و دەستبەردارت نابم.”

 

پرۆفایلی ڕۆجێ فێدرەر

تەمەن: 41 ساڵ

ناسنامە: سویسرا/ بازل

خێزان: خێزاندار/ هاوسەر و دوو منداڵ

بەرزی باڵا: 1. 86 سم

یاری: 1500 یاری زیاتر

دەستکەوتەکان

103 ناسناو

20 ناسناوی گراند سلام

28 ناسناوی ماستەرز

5 جار باشترین وەرزشکاری جیهان

310 هەفتە لە لووتکەی ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەر زەویدا بووە.

2 میدالیای ئۆڵیمپیاد

6 ناسناوی جیهان

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی عێراقەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

ئەو شارەی 500 ساڵ حوکمی چینی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆپی ئاڵتون گیراوە

ئەلیساندرۆ هاوڕێیەکی مێسییە و کاروبارە ئیدارییەکانی بۆ بەڕێوەدەبات، دەڵێت پێمانوتراوە بەشداری ئاهەنگی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی داهاتوو بکەین. ئەلیساندرۆ…
Total
0
Share