لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانەوە مامۆستایان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەستی دەرچووی پسپۆڕی (هونەر، مۆسیقا، شانۆ، شێوەکاری، باخچەکان و کۆمپیوتەر) دەکەینەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر (1)ی دواینیوەڕۆ، هەتاوەکو کاتژمێر (4)، سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن، بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی نوێکردنەوەی گرێبەست .

دەشڵێت، دوو کۆپیی کارتی نیشتمانی، لەگەڵ پسوڵە (وەصڵ)ـی دارایی کە لەناو دیوان دەبڕدرێت، لەگەڵ خۆیان بهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share