نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەبانكی دەكرێت و ئەوەش دەبێتە هەنگاوێك مانگانە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا مووچە وەربگرن.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری بەبانكیكردن بۆ مامۆستایانی هەمیشەیی و فەرمانبەران جێبەجێبكرێت ئەوا مامۆستایانی گرێبەستیش مووچەیان بەبانكی دەكرێت.
وتیشی، “ئەگەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەبانكی بكرێت دەبێتە هەنگاوێك كە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە مووچەكانیان وەربگرن”.