قوباد تاڵەبانی: پێویستە لایەنە کوردییەکان بە پلانی هاوبەشەوە لە بەغداد کاربکەن

قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یان برێم، کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغداد کردەوە.

لە پەیامێکدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەم لەگەڵ یان برێم، ئاماژەمان بەوەدا کە دەبێت لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی داهاتووی عێراقدا، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە لایەنە کوردستانییەکانیش بە دید و بەرنامە و پلانی هاوبەشەوە، لە بەغداد کاربکەن بۆ گەرەنتیکردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
Total
0
Share