دوای داخستنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک رێگەی کەرکوک – سلێمانی بەرووی شۆفێراندا کرایەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، “دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک رێگەی کەرکوک -سلێمانی بەهۆی لافاو و بارانەوە بەڕووی شۆفێراندا داخرا، لە ئێستادا رێگەکە کراوەتەوە”.
ئاشکراشیکرد، “سایدی پێچەوانە واتە سلێمانی -کەرکوک هێشتا ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە و ناتوانرێت وەک پێویست بەکاربهێنرێت”.