ئەو چوار نەخۆشییە مەترسیدارەى بەبێ بوونى نیشانەى ئاشکرا تووشى ژنان دەبێت

چوار نەخۆشیی مەترسیدار هەن کە بەبێ دەنگى تووشى ژنان دەبن بێ ئەوەى نیشانەیەکى روونیان هەبێت، ئەوانیش:

نەخۆشییەکانى دڵ: نەخۆشییەکانى دڵ بە مەترسیدارترین نەخۆشى بۆ ژنان دادەنرێت، بەتایبەت بەهۆى ئەوەى نیشانەکانى شاراوە و ناڕوونە. لەکاتێکدا هەندێکیان نیشانەى روونى وەک ئازارى سنگیان هەیە.

زۆرجار ژنان تووشى هێڵنج، ئازارى شەویلگە و سووتانەوەى گەدە دەبنەوە، کە بە هەڵە وەک ترشەڵۆکى گەدە لێکیدەدەنەوە، ئەم هەستکردنەش دەبێتەهۆى درەنگ دەستنیشانکردن و چارەسەر، کە مەترسیی دۆخەکە زیاددەکات.

شێرپەنجەى سنگ: سەرەڕاى هەڵمەتەکانى هۆشیارى، تائێستا نیشانە سەرەتاییەکانى شێرپەنجەى سنگ لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا روون نییە. ئامارەکان دەریدەخەن کە زیاتر لە 60%ى ژنان لەدواى زیادبوونى نەخۆشییەکە روو لە پزیشک دەکەن. بۆیە رێنوێنى دەکرێت بە خۆ پشکنین و ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکیی ناوبەناو بۆ ئاشکراکردنى پێشوەختە، کە هەلى چارەسەرى سەرکەوتوو دەرەخسێنێت.

شێرپەنجەى هێلکەدان: ئەم شێرپەنجەیە بە “بکوژى بێدەنگ” ناودەبرێت، چونکە نیشانەکانى لە کێشەى دیکەى وەک تێکچوونى کۆئەندامى هەرس و گرفتى میزەڕۆ دەچێت. نیشانە باوەکانى هەڵاوسانى سک، ئازارى حەوز، میزەچۆڕکێ و لەدەستدانى ئارەزووى خواردن-ە. بەهۆى ناڕوونیی ئەم نیشانانە، رێنوێنى دەکرێت بە راوێژ لەگەڵ پزیشک لەکاتى دەرکەوتنى ئەم نیشانانە.

ئێسکە نەرمە: لە دۆخە تەندروستییە زۆر بڵاوەکانە لەنێو ژناندا، بەتایبەت دواى وەستانى سووڕى مانگانە. ئەم دۆخە بە شێنەیی زیاددەکات بەبێ بوونى نیشانەى روون، کە وادەکات ئاشکراکردنى ئەستەم بێت تا کاتى روودانى شکان یان کێشەى گەورە. بۆ خۆپارێزى رێنوێنى دەکرێت بە خواردنى دەوڵەمەند بە کالسیۆم و ڤیتامین دى، هەروەها ئەنجامدانى راهێنانى وەرزشى و پشکنینى پزیشکیی ناوبەناو بۆ بەزوویى ئاشکراکردنى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share