راوێژکارێکی سودانی: پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و بە شاری دهۆكدا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ شەممە، ناسڕ ئەسەدی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری گواستنەوە رایگەیاند، ئامادەكارییەكانی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بەردەوامن و پڕۆژەكە لە قۆناغەكانی كۆتایی نزیكدەبێتەوە و پێشبینیدەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دیزاینی پڕۆژەكە جێبەجێبكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و 11 کیلۆمەتری بە شاری دهۆکدا تێدەپەڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا کراوە.

هاوكات، بەپێی زانیارییەكان رێگای گەشەپێدان بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی عێراق دادەنرێت و بودجەی تەرخانكراوی پڕۆژەكە 17 ملیار دۆلارە دەبێتە پردی دروستكردنی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان 20 وڵات و هەلی كاریش بۆ هەزاران كەس دەرەخسێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامییەتی سلێمانی: دەست بەسەر زیاتر لە دوو تۆن چەرەسدا گیرا

قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند، داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و ئاشکراشیکرد، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی…
Total
0
Share