مامۆستایەکی ئاینی لە دهۆک لەبارەی باسکردنی گیراوانی بادینانەوە ڕونکردنەوە دەدات

هەفتەی ڕابردوو لە وتارێکدا (مەلا مستەفا ڕێکانی) باسی لێبوردنی کرد لەو زیندانیانەی، کە لەسەر قسەیەک یان وتارێک دەستگیرکراون، بەڵام دواتر لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو باسی سزادراوانی بادینانی نەکردووە.

مەلا مستەفا ڕێکانی لە وتارەکەی پێشوتردا وتبووی “کەسانێک، کە لەسەر شتێک گیراون، مافیان پێبدەن تا خودا ئێوە بپارێزێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی لەسەر قسەیەک یان ڕایەک دەستگیرکراون، چونکە خودا مرۆڤی بە ئازادی دروستکردووە”.

مامۆستا ئاینییەکە دەڵێت، “خودا مرۆڤی بە سیاسی دروستکردووە، مەرج نییە کەسێک بۆچونی سیاسیی وەک تۆ نەبێت، دەستگیر بکرێت، ئەمە کێشەیەکی گەورەیە”.

قسەکانی پێشوتری مەلا مستەفا ڕێکانی

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو وتارەی، مەلا مستەفا ڕێکانی ڕونكردنەوەی داوە و ڕایگەیاند، “لە وتارێکی 45 خولەکیدا چەند خولەکێک بڕدراوە و بۆ مەبەست بەکارهێنراوە، چونکە من باسی زیندانیانی بادینانم بە هیچ شێوەیەک نەکردووە”.

 ڕونکردنەوەکەی دواتری مەلا مستەڤا ڕێکانی.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی دواتر

ڕائول لەلایەن ئینتراخت فرانکفۆرتەوە داواکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share