پیاوێكی ئایینی سزادرا كە كچەكەی بە زنجیر بەستووەتەوە

پیاوێكی ئایینی كچەكەی لە ژوورێكدا كە ڕووبەرەكەی مەتر و نیوێك دووجایە بە زنجیر بەستووەتەوە، دوای دەستگیركردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، دادگا سزای بەسەردا سەپاند.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنیی پارێزگای نەجەف، ژوورەكە هاوشێوەی زیندانیی تاكەكەسی بووە، باوكەكە كچەكەی چەوساندووەتەوە و بە زنجیر بەستوویەتییەوە، بەو تۆمە لە مانگی شوباتدا دەستگیركراوە و ئەمڕۆ دادگاییكراوە و سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی توندی بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، كچەكە تەمەنی لە خوار 18 ساڵییەوەیە و لە خانوویەكی تەواونەكراوە “هەیكەل”دا كە هیچ خزمەتگوزاری و ئامرازێكی ژیانكردنی ئاسایی تیادانییە بەستراوەتەوە، تەنها تەوالێتێكی گەڕۆكی بۆ دانراوە و دەرگای ژوورەكە قفڵدراوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە شەهیدبوونی دوو منداڵەكەی بامەڕنێ ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

توركیا كەمپی مەخموری بۆردومان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share