لە شەڕى نێوان دوو بنەماڵەدا لە قەرەتەپە دوو کەس کوژران

لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەى نێوان ئەندامانى دوو بنەماڵەدا لە گوندێکى سەر بە پارێزگاى کەرکوک دوو کەس کوژران و دووانى دیکەش برینداربوون.

پەیامنێرمان لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، شەڕەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لەنێوان دوو بنەماڵەى سەر بە هۆزەکانى عوبێدى و بەیات لە گوندى قەرەتەپە روویداوە.

وتیشى، “بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و دووانى دیکەش برینداربوون”.

دواى رووداوەکە فەرماندەى پۆلیسى کەرکوک و هێزێکى پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنى شەڕەکە و 15 تا 20 کەسیان لە هەردوولا دەستگیرکردووە بەهۆى ئەوەى شەڕەکە گەورە بووە و خەڵکێکى زۆر بەشداربوون تیایدا، پەیامنێرمان واى وت.

گوندى قەرەتەپە بووە دەکەوێتە ناحیەى پایچی لە رۆژئاواى کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسووڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە، پسووڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “داوا لە…
Total
0
Share