هاتوچۆی گەرمیان: چوار کەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون

بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆوە لە گەرمیان، چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆوە لەجۆری پێکدادان، چوار کەس برینداربوون.

دەشڵێت، رووداوی یەکەم لە گوندی ساڵح ئاغا روویدا، ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز پێکیاندادا بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوو، رووداوی دووەم لە نزیک قەڵای شێروانە روویدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر و نیسان پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ، دوو سەرنشین برینداربوون کە لە ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵەکەدا بوون.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رووداوی سێیەم لە ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب روویدا لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل بەهۆیەوە لێخوڕی یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان برینداربوو.

باس لەوەش دەکات، “بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەستیپێکردووە”.

May be an image of 2 people, jeep and text

May be an image of scooter, motorcycle and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە حەوتەمین شەپۆلی هێرشەكان بۆ سەر ئێـ.ـران بنکەكانی چاودێریی و کۆگاکانی چـ.ـەکی ژێرزەمین كرانە ئامانج

سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە فشار و گەمارۆ سەربازییەکان بۆ سەر ئـ.ـێران و شەوی ڕابردوو چەندین ئامانجیان لەو…
Total
0
Share