وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێدا دەكات

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق وردبینی لە لیستی مووچە مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی سێ دەستپێكردووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەفدی دارایی هەرێم لیستی مووچە مانگی 3ی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و لە ئێستاشدا وردبینی لە لیستی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم دەستیپێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكراوە، هەوڵەكان بەردەوامییان هەیە لەپێناو ئەوەی مووچەی مانگی سێ بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمدا دابەشبكرێت، ئەگەر هیچ تێبینییەك لە لیستی مووچەی مانگی سێدا بوونی نەبێت.

ئاشكراشیكردووە، ئەگەر هیچ كێشەیك لەبەردەم لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستنەبێت ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق پاش تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی راستەوخۆ و هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر کەسێک ببێتە لەمپەڕ لەبەردەم دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق، بەهەمان رێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچە لە…
Total
0
Share