عومرەكارێكی دیكەی كورد لە مانگی رەمەزاندا لە مەككە كۆچی دواییكرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان رایدەگەیەنێت، عومرەكارێکی دیکەی كوردستان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە مەككە كۆچی دواییكرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە كە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودیەی كردبوو دوای بەجێگەیاندنی سوونەتی عومرە باری تەندروستی تێكدەچێت و چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە رۆژی پێنجشەممە كۆچی دوایی كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ‎ئەم عومرەكارە تەمەنی 65 ساڵە و پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە و لە مەككە دووچاری جەڵتەی دڵ بووە و رۆژی پێنجشەممە دووبارە تەندروستی تێكچووە و گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان: داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له‌ ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێشوازى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى رێوشوێنه‌…
Total
0
Share