وردەکاریی رووداوی کوشتنی شەش ئەندامی خێزانێک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق، لە رووداوێکدا پێنج ئەندامی خێزانێک کۆتایی بە ژیانیان هات.

رووداوی کوشتنەکە لەلایەن کوڕێکی ئەو خێزانەوە ئەنجامدرا و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا بەوەش ژمارەی کوژراوان گەیشتە شەش کەس.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کەسەی تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامداوە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و نەخۆشیی دەروونی هەبووە، باوکی منداڵەکان نەشتەرگەریی دڵی بۆ ئەنجامدراوە و ئەو کوڕە بەسەردان بۆ لای ئەو گەڕاوەتەوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، بکوژ دوای ئەوەی دایک و باوک و خوشک و براکانی کوشتووە، کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

تەرمی هەر شەش کەسەکە لەتەنیشت یەکەوە و لە زێدی خۆیان بەخاکسپێردران.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share