بەرگریی شارستانیی سلێمانی بڵاویدەکاتەوە، سلێمانی ئارامە و لەژێر دەستی پاسەوانانی شارەکەتاندایە، ئەوەی لای ئێمە گرنگە سەلامەتیی گیانی ئێوەیە.
بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکتان نەبێت سەبارەت بەو ئاگرەی لە ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتووەتەوە، ئەوەی لای ئێمە گرنگە سەلامەتیی گیانی ئێوەیە و دڵنیاتان دەکەینەوە سلێمانی ئارامە و لەژێر دەستی پاسەوانانی شارەکەتاندایە.
داواش لە هاوڵاتییان دەکەن، کە لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک نەبنەوە و شەقامەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چۆڵ بکەن.