لە كفری سەرجەم تیمەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

قائیمقامی قەزای كفری ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكان لە سنووری قەزاكە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و جەختیشدەكاتەوە شەپۆلی بارانبارین لە شەوی ڕابردووەوە بەردەوامە بە جۆرێك كە لە ناوچەی داوێ لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا بارانی لەو شێوەیە نەباریوە.

شەماڵ نامیق قائیمقامی قەزای كفری لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و بەرگریی شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بەرگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
ئاشكرایكرد، “لە ئێستادا شەپۆلی بارانبارین بەردەوامە و ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار زیادیكردووە”.

قائیمقامی قەزای كفری جەختیكردەوە، “بارانی بەخوڕ لە ناوچەی داوێ بە شێوەیەك بووە كە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا بارانی لەو شێوەیە لە سنوورەكە نەباریوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: داوا لە مامۆستایان دەکەین لە ئەمڕۆوە دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە

بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە بەردەوامیدان بە بایکۆت لەلایەن مامۆستایانەوە…
زیاتر ببینە

زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین و هەڵەبجە بە ڕاپرسی یەكپۆشیی خوێندكاران یەكلادەكەنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی سیستمی یەكپۆشیی جلوبەرگ، زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین ڕاپرسی لەنێو خوێندكاراندا ئەنجامدەدەن و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش دەڵێت،…
Total
0
Share