ئاماری هاوسەرگیریی و جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرانەوە

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماری ساڵی 2024ی تایبەت بە هاوسەرگیریی و جیابوونەوە بڵاوكردەوە.

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئامارەكانی مامەڵە لە رێككەوتی (1-1 تا 31-12-2024)ە و تێیدا ئاماری هاوسەرگیریی، جیابوونەوە و كارەكانی ئەنجومەنی دادوەریی و تێهەڵچوونەوە خراونەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنها لە ساڵی 2024دا، دوو هەزار و 264 دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە توندوتیژی دژی خێزان لە هەولێر، سێ هەزار و 280 دۆسیە لە سلێمانی، هەزار و حەوت دۆسیە لە كەركوك و گەرمیان سێ هەزار و 787 دۆسیەش لە دهۆك یەكلا كراونەتەوە و كۆی گشتی ئەو دۆسیەیانەش 10 هەزار و 338 دۆسیە بوون.

باسی لەوەشكردووە، لە ساڵی 2024دا، 51 هەزار و 18 مامەڵەی مارەبڕین لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون بەشێوەیەك 17 هەزار و 591 مامەڵەیان لە هەولێر، 18 هەزار و 522 مامەڵە لە سلێمانی، دوو هەزار و 706 مامەڵە لە كەركوك و گەرمیان و 12 هەزار و 199 مامەڵەیان لە دهۆك بووە.

ئەنجومەنی دادوەریی باسی لەوەشكردووە، لە هەولێر سێ هەزار و 878 حاڵەتی لێكجیابوونەوە لە هەولێر، پێنج هەزار و 745 حاڵەت لە سلێمانی، دوو هەزار و 33 حاڵەت لە دهۆك و 728 حاڵەتیش لە كەركوك و گەرمیان تۆماركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش ساتەوەختی ئۆپەراسیۆنەكەی دوێنێیان بڵاوكردەوە

وردەكاریی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بڵاودەكرێتەوە كە راستەوخۆ لەلایەن سەرخێڵ كەمال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش سەرپەرشتی كراوە.…
Total
0
Share