بەردەوامیی ناردنی وزەی ئێران بۆ عێراق ڕوویەکی سیاسیی هەیە

هەردوو وەزیری نەوتی ئێران و عێراق لەبارەی هاوكارییەكانی تاران بۆ بەغداد بە گازی سروشتی و کارەبا قسەدەکەن، وەزیرە ئێرانییەكە پێی وایە، ئەو هاوکارییانە زیاتر سیاسین، نەك لێکتێگەیشتنی بازرگانی.

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبارەی هەناردەی وزەی وڵاتەکەیەوە بۆ عێراق ڕایگەیاند، “پێدەچێت لە قۆناغێکدا وەزارەتی نەوتی ئێران ڕازینەبێت بە فرۆشتنی گازی سروشتی بە عێراق، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ ڕاگرتنی گازەکە، چونکە ئەو بابەتە زیاتر ڕوویەکی سیاسیی هەیە”.

لە دوای قسەکانی زەنگەنەوە، ئەوە ڕوونبووەوە هاوکارییەکانی ئێران بۆ عێراق لەسەر ڕەوانەکردنی گازی سروشتی و کارەبا، زیاتر بڕیارێکی سیاسییە، نەك بڕیارێكی ئابوری و بازرگانی.

دوای قسەکانی زەنگەنە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق دوێنێ هەینی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕایگەیاندووە، “لە ئێستادا هەوڵێکمان هەیە بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا لەسەر بەردەوامیی هەناردەی گازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بەغداد چووەتە قۆناغی گفتوگۆوە بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان، بەتایبەت سعودییەکان، تا بتوانێت گازی سروشتیی ناوخۆیی بەکاربهێنێت”.

پێشتر وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی تا ساڵی 2025  دەتوانێت پێویستی خۆی لە گازی سروشتی پڕبکاتەوە، ئەو وتەیەش بە دڵی ئێرانییەکان نەبوو.

بابەتی پێشتر

لە ئەڵمانیا و هەولێرەوە ڕێگری لە گەیشتنی شاندێكی هەڵگری پەیامی ئاشتی دەكرێت

بابەتی دواتر

سێ پیشە کە لە 10 ساڵی داهاتوودا باشترین موچەیان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێكی بە نزیكەی 114 دۆلارە. ترسی وەبەرهێنەران لە پەككەوتنی گەیاندنی نەوت بە بازاڕەكان…
Total
0
Share