سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی ئازاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبڕین، بەهۆی ئەوەی هیچ کارێکیان جێبەجێنەکردووە.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەمانگی ئازاردا بەشداری هیچ دانیشتنێکیان نەکردووە و هیچ کارێکیان جێبەجێ نەکردووە، مووچەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە راوێژ بە لایەنی یاسایی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکەین و فەتواش لە مەرجەعییەتی شیعە و سوننە وەردەگیرێت.