وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ملیۆنێک و 300 هەزار تۆن گەنم خرایە بازاڕەوە

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە کە سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراقە، رایگەیاند، یەک ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم خرایە بازاڕەوە.

حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی وەرزی دروێنەکردنی گەنم و پرۆسەی گواستنەوەی گەنم لە سایلۆکانی وەزارەتی بازرگانی، بەئاسانی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، خستنەبازاڕی گەنم بەردەوامدەبێت و کارەکان تائێستا بەباشی بەڕێوەدەچن.

پێشتر، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت و چاوەڕواندەكرێت، ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كۆمسیۆن: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، “گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین”. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی…
Total
0
Share