لەبارەی ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسڕائیل و هەر هێرشێك بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا، كۆشكی سپی رایگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری توندی بە تەواوی ئەو وڵاتانەداوە كە بەرگری لە گروپی تیرۆریستی حەماس دەكەن لە ئەگەری وەڵامدانەوە و بە ئامانجگرتنی ئیسڕائیل و هێزەكانی وڵاتەكەی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر وڵاتێك هێرش بكاتە سەر هێزەكانی ئەمریكا یاخود بە هەر شێوازێك لە شێوازەكان وەڵامی ئیسڕائیل بداتەوە ئەوا بە تووند ترین شێوە وەڵامی دەدرێتەوە.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرۆكی ئەمریكا ئەنساڕوڵا (حوسییەكانی یەمەن) و هەر گروپێكی پاڵپشتیكار لەلایەن ئێرانەوە ئاگاداركردووەتەوە لەوەی هەر هێرشێك بكرێتە سەر ئیسڕائیل و هێزەكانی ئەمریكا راستەوخۆ ئێران بە تاوانبار لەقەڵەمدەدەن و باجی قورسیش دەدات.
سوپای بەرگریی ئیسڕائیل هێرشەكانی بۆسەر چەكدارانی حەماس دەستپێكردەوە پاش ئەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە رایگەیاندبوو، ئامادە نییە هیچ بارمتەیەكی دیكەی ئیسڕائیلی ئازاد بكات.