ڕوسیا شارێكی ئۆكرانیای كۆنترۆڵكرد و بۆردومانی چڕی چەند شارێكی دیكە دەكات

ڕوسیا بەتەواوەتی شارێكی لە باشووری ئۆكرانیا كۆنترۆڵكرد، بۆردومانی چڕی چەند شارێكی دیكەش دەكات، بە كیێڤی پایتەختەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزەكانیان چوونەتە شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆكرانیا و كۆنترۆڵیان كردووە.

وەزارەتە ڕوسییەكە دەشڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ژیان لە شارەكە ئاسایی بێت و یاسا بەرقەرار بێت و تەواوی دامەزراوەكان كاری خۆیان بكەن.

خێرسۆن، كە دەكەوێتە باشووری ئۆكرانیاوە، هاوسنوورە لەگەڵ نیوەدوورگەی كریمیا، كە لە بنەڕەتدا لەژێر كۆنترۆڵی ڕوسیادایە.

ڕوسیا لە بۆردومانكردنی چەند شارێكی دیكەش بەردەوامە و چڕتریكردووەتەوە، بەتایبەت لەسەر شارەكانی كیێڤی پایتەخت، خاركیڤ لە باكووری خۆرهەڵات و هەروەها ماریۆپۆل، كە ئەمەی دواییان دەكەوێتە تەنیشت خێرسۆنی كۆنترۆڵكراوەوە.

بەرپرسانی شاری ماریۆپۆل وا باسی بۆردومانەكانی ڕوسیا دەكەن، كە ئەوەندە چڕە تەنانەت ناتوانن یارمەتی بریندارەكان بدەن و تەرمی قوربانییەكان بگوازنەوە، وەك ئەوەی میدیای ئۆكرانیا و جیهانی باسیدەكەن.

بەرپرسانی شاری خاركیڤ-یش ئاماری قوربانییانی مەدەنییان بڵاوكردووەتەوە، دەڵێن، بەهۆی بۆردومانەكانی ڕوسیاوە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لانی كەم 21 كەس كوژراون و 112 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

کچەکەی سەرۆکی چیچان نمایشی جلوبەرگی هەبوو

بابەتی دواتر

بایكۆتی مامۆستایان لە هەڵەبجە دەستیپێكرد.. بەهۆی دواكەوتنی مووچەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share