30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

منداڵ، تازەلاو و ژنیان تیابووە

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت.

بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان بەلەمەكە لە نزیك كەناراوەكانی دوورگەیەكی بچوكی نزیك دورگەی كریت بووە.

ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان ئاشكرایكرد، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بانگەوازی بەهاناوەچوونی لە بەلەمەكەوە پێگەیشتووە كاتێك لەنێوان دوورگەكانی كریت و ئەنتیكیسیرا-دا بووە.

بەپێی ئێشكگری كەناراوەكان بەلەمەكە 30 كۆچبەری لەسەر بووە، لەنێویاندا 9 منداڵ و تازەلاو و چوار ژن هەبوون، گوازراونەتەوە بۆ دوورگەی كریت، بەڵام زانیاری لەبارەی ڕەگەزنامەیانەوە ئاشكرانەكراوە.

كۆتایی هەفتەی ڕابردووش 69 كۆچبەری دیكە لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە ڕزگاركران، كە زۆرینەیان كۆچبەری كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون، دوای ئەوەی بەلەمەكەیان لە ئاوەكانی نزیك ئەو وڵاتە پەكیكەوت و ماوەی زیاتر لە ڕۆژێك بەو دۆخەوە لە ئاوەكاندا مانەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوە وزارییەكان بەردەوامبن

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەردی بناغەی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام دانرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share