شارەوانیی سلێمانى: کارکردن لە شەقامى 100 مەترى دەستیپێکردووەتەوە

كاركردن لە شەقامی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی فۆتۆ: ئەرشیف

ئەندازیارێکى سەرپەرشتیارى شەقامى 100 مەترى لە سلێمانى رایدەگەیەنێت، دواى راگرتنى ماوەى رابردوو بەهۆى کەشوهەواوە دەستیان بە کارکردن لە پرۆژەکەدا کردووەتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانى بڵاویکردەوە، کارکردن لە شەقامى 100 مەترى کە ناسراوە بە “شەقامى شاڕێى بابان” بەردەوامە.

تاژان ئەنوەر، ئەندازیارى سەرپەرشتیارى پرۆژەکە رایگەیاند، دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە لە هەردوو بڕگەى قیر و کۆنکرێتى پرۆژەکەدا و، لە هەردوو شەقامى سەرەکى و هەردوو شەقامى خزمەتگوزارى لە کارکردن بەردەوامن.

وتیشى، “لەماوەى رابردوودا کارکردن لە پرۆژەکەدا خاو ببووەوە بەهۆى دۆخى کەشوهەواوە، لەئێستاشدا کەشوهەوا تاچەند گونجاو بێت، بەردەوام دەبین لە هەردوو بەشى شەقامەکەدا”.

پرۆژەی شەقامى شاڕێى بابان بریتییە لە دروستكردنی رێگایەكی خێرا بە پانی (100) مەتر كە قۆناغی یەكەمی لە شارۆچكەی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و لە گوندی دەمركان لە شەقامی عەربەت- سلێمانی كۆتایی پێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share