بەهای زێر، دۆلار كەمێك دابەزین و نەوتیش بەرزبووەوە

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، بەهای دۆلار گۆڕانكارییەكی كەمی بەسەردا هاتوو 100 دینار لە نرخەكەی لێبووەوە.

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، بەهای 100 دۆلار بەرانبەرە بە 147 هەزار و 800 دینارە، هەروەها نرخی زێڕیش گۆڕانكارییەكی كەمی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ئۆنسەیەك زێر بە دوو هەزار و 984 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لەلایەكی دیكەشەوە، بەپێی نوێترین داتای بازاڕی جیهان بۆ نرخی نەوت، زێڕ و دراوەكان، گۆڕانكاریی بەسەر بەهای نەوتدا هاتووە و یەك بەرمیل نەوت برێت بە 70 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share