د. نەرمین مەعروف: پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی دارایی و مەعنەوی کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکاتەوە و کار بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان بکات “.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،”37  ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعســ.ـی دیکتاتۆر بە بۆردومانکردنی شاری هەڵەبجە بە چەکی کیماوی زامێکی لە ناخمان جێهێشت کە هەرگیز ساڕێژ نابێت”.

‏‎دەشڵێت، “پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی دارایی و مەعنەوی کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکاتەوە و کار بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان و ئاشناکردنەوەیان بە خانەوادەکانیان بکات، هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێم زیاتر خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بە هەڵەبجە بگەیەنێت، هەڵەبجە ناسنامەی نەتەوەییمانە، بەتەنها جێی مەهێڵن”.

 

 

‏‎

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: سـ.ـەدام زۆر ترسنۆك بوو تەنیا لە میدیا عێراقی و عەرەبیەكاندا وەك پاڵەوان ناسرابوو

‎کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، نووسیویەتی، ساڵ ساڵی كوردقڕانەكە بوو، كۆمەڵێك خوێندكاری هەڵەبجەیی بووین لە…
Total
0
Share