رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 150 قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگێراندا 50 کەس گیانیان لەدەستدا و 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شاری کۆچانی وڵاتی مەقدۆنیا 50 کەس گیانیان لەدەستدا و 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشداوە، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و بەهۆی یاری ئاگرینەوە بووە، کە بەشداربووانی ئاهەنگێک بەکاریانهێناوە و دواتر بووەتە هۆی گڕگرتنی سەقفی هۆڵی ئاهەنگەکە.

هاوکات، کریستیان میکۆسکی سەرۆکوەزیرانی مەقدۆنیا لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، “ئەمڕۆ رۆژێکی سەخت و خەمناکبوو بۆ وڵاتەکەمان و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم رێکاری پێویست بۆ تەندروستی هاوڵاتیان و بریندارەکان بگرنەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمێکی نا ناوەندی دابمەزرێندرێت

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراسیی نوێیان کرد و رایانگەیاند دەبێت سیستمێکی نا ناوەندیش دابمەزرێندرێت.…
Total
0
Share