پۆلیسی دهۆک: کەسێکمان دەستگیرکردووە بەناوی بەرپرسی باڵاوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە بەناوی بەرپرسێکی باڵاوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و دواتر خۆی ونکردووە.

ئەو کەسە لە قەزای سیمێڵ دەستگیرکراوە و خۆی دەڵێت، “لە چەند ناوچەیەک لە سنوری دهۆک و بەردەڕەش و سیمێڵ، داوای هاوکاری و پارەم لە چەندین کەس کردووە بەناوی کەسانی پلەباڵاوە و دوای وەرگرتنی پارەکە خۆم ونکردووە و موبایلەکەم داخستووە، لە کاتێکدا من لەماڵی خۆمان دانیشتبووم”.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاندووە، “ئەو کەسە ناوی کەسانی پلەباڵای ناوچەکەی بەکارهێناوە بۆ وەرگرتنی هاوکاری و پارە، بەڵام دواجار لەلایەن پۆلیسی قەزای سیمێڵەوە دەستگیرکراوە”.

بەپێی مادەی 456 ی یاسای سزادانی عێراق، هەر کەسێک بەناوی کەسانی پلەباڵاوە قسەبکات یان هەڵسوکەوت بکات سزادەدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا لەبارەی بۆردومانی کەمپی مەخمورەوە هۆشداریداوەتە تورکیا

بابەتی دواتر

سوپای عێراق سنورەکانی لەگەڵ سوریا توندتر دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share