ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە کۆریای باشوور راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە کۆریای باشوور بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەین، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتەکەدا رەخسێنراوە لە چەند بوارێکی جۆراوجۆردا.

ئەوەشی خستەڕوو، دەرفەتەکان لەم بوارانەدا خۆیان دەبیننەوە، بۆ ماستەر (سیاسەتیی گشتی، سیاسەتی پەرپێدان، بەڕێوەبردنیی گشتى، خاوەندارێتی فکری،  زانستی داتا بۆ سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن و سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن) بۆ دکتۆرا ( سیاسەتیی گشتی، سیاسەتیی پەرەپێدان و سیاسەتی گشتی و پەرەپێدان).

ئاماژە بەوەشدراوە، دەرفەتەکان لە چوارچێوەى یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی کۆریا (KONC) و کۆمپانیای پەرەپێدانی کۆریای باشور (KDI) رەخسێنراوە.

لەکۆتاییدا ئاماژەیان بەوەشدا، هەر کەسێک دەیەوێت دەرفەتی خوێندنەکە بەدەستبهێنێت پێویستە کلیک لەم لینکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێڵگە پەلەوەرییەكان كارگەكانی عەلەف بە هۆكاری زیان لە كەرتەكەیان ناودەبات

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت، سەرەڕای هەرزانبوونی هەموو ئەو پێداویستییانەی لە دروستکردنی عەلەفدا بەکاردێت، بەڵام خاوەن کارگەکانی عەلەف…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تۆمەتی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەداتەوە لەبارەی مەرزی پەروێزخانەوە و دەشڵێت، “هەرێم پابەندییەكانی…
Total
0
Share