شارەزایەکی بواری خۆراک دەڵێت، %30 ئەو خواردنانەی لە رەمەزاندا ئامادەدەکرێن بەهەدەردەچن، کە هەمان ئەو بڕەیە کە دەتوانرێت یەک ملیار هاوڵاتیی پێتێربکرێت.
ریم عەودە شارەزای بواری خۆراک بە سکای نیوزی راگەیاندووە، %30 ئەو خواردنانەی لە مانگی رەمەزاندا ئامادەدەکرێن کە دەکاتە یەک لەسەر سێی ئەو خواردنانەی ئامادەدەکرێن، لەکاتێکدا 800 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە 1.3 ملیار تۆن خواردن بەهەدەردەدرێت، کە بەهاکەی بە 900 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، کە دەتوانێت خواردنی دوو ملیار هاوڵاتیی دابینبکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی رەمەزاندا بەراورد بە مانگەکانی دیکە 50% ی بەهەدەردانی خواردن زیاددەکات، کە جگە لە زیانە ماددیەکە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پیسبوونی ژینگەش.