ئەردۆغان هەڕەشەی هێرش کردنەسەر شەنگال دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی 22ی کانونی دووەم ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە تەنیا دەستێوەردان لە کاروباری شەنگالدا دەکات تاوەکو پەکەکە لە قەزاکە بکەنە دەرەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە دوای نوێژی هەینی لە ئیستانبوڵ ئەردۆغان وتی، “من وتەیەکم هەیە هەمیشە دەیڵێمەوە: ڕەنگە ئێمە شەوێک لەپڕدا بێین”، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر پەکەکە لە شەنگال.

لە چەند ڕۆژی پێشوودا خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەردانیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولا سەبارەت بە پرسی هێرش بۆسەر پەکەکە لە شەنگال گفتوگۆی کردووە.

لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش جەختیان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال کردووەتەوە بەتایبەت چوونەدەرەوەی میلیشیا و هێزەکانی دەرەوەی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق و هەریمی کوردستان.

تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چەنین خاڵی سەربازیی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام عێراق ئەو هێرشانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە و داوای لە تورکیا کردووە هێزەکانی لەناو خاکی عێراقدا بکشێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی پترۆکیمیاوی خۆراسانی ئێران ڕویدا

بابەتی دواتر

بنەماڵەی ئەو گەنجەی لە سیتەک بە گازی زۆپا گیانیلەدەستدا ڕونکردنەوە لەسەر ڕوداوەکە بڵاودەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share