پردی دەریاچەی حەمرین دەبێتە پردی پەیوەندی بازرگانی نێوان عێراق و هەرێم

پردی دەریاچەی حەمرین دەبێتە درێژترین پرد لە سەرتاسەریی عێراقدا و وڵاتەکە و هەرێمی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان و پردەکان لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، هەنگاوەکانی تەواوکردنی پردی دەریاچەی حەمرین لەم قۆناغەکانی کۆتایی نزیکدەبێتەوە و بەم زووانە کارەکانی تەواودەکرێت و دەبێتە درێژترین پرد لە سەرتاسەریی عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارەکانی جێبەجێکردنی پردەکە بە رێژەی 80% جێبەجێکراون و پێشبینیدەکرێت ئەو بەشەی کە ماوەتەوە لە چەند مانگی داهاتوودا تەواوبکرێت و بە رووی سەردانیکەرانیدا بکرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، درێژی پردەکە شەش کیلۆمەتر دەبێت و بە تەواوبوونی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردوو لا پێکەوە دەبەستێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share