وزەی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات: ئەگەری هەیە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا لەهەر چرکەیەکدا بتەقێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا رایگەیاند، “روودانی تەقینەوە لە هەر چرکەیەکدا لە وێستگەکە ئەگەرێکی بەهێزە”.

رافایل گرۆسی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، ئەگەری روودانی رووداوی تەقینەوە هەیە لە وێستگە ئەتۆمییەکە و ناوچەکانی دەوروبەری هیچ ئاسایشێکی پارێزراوییان نییە.

گرۆسی وتی، “ئەگەری ئەو تەقینەوەیە هەیە لە هەر چرکەیەکدا، ئەمڕۆ هەموو شتێک هێمنە بەڵام سبەینێ بۆردومان دەستپێدەکاتەوە بۆیە دەکرێت رووبدات هیچ گرنەتییەک نییە بۆ سەلامەتیی وێستگەکە”.

وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا دەکەوێتە بەشی چەپی کەناری رووباری دنیبەر لە نزیک شاری ئینیرهودار، گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.…
Total
0
Share