دەقی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکرایەوە

لە سوریا رێککەوتن لەنێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا واژووکرا.

بەپێی ئەو رێککەوتنەی واژووکراوە، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی بەرگریی سوریا.

دەقی رێککەوتنەکە:

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی کە رۆژی دووشەممە، 10ی ئازاری 2025 بەڕێوەچوو رێککەوتن لەسەر ئەمانەی خوارەوە کرا:

1- مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو هاوڵاتییەکی سوری لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.

2- کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی سوریا مافی هاوڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی مسۆگەر دەکات.

3- راگرتنی شەڕ لە سەرتاسەری خاکی سوریا.

4- یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.

5- مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سورییەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.

7- رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری رق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.

8- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share