بەهۆی بڵاوکردنەوەی بۆنی ناخۆشەوە کارگەیەک داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە هەوادا، کارگەیەک لە سنووری عەربەت داخرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی ئەو بۆنەی کە لە هەوادا بڵاوبووەتەوە و بووەتەهۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی قەزای هەڵەبجەی تازە و ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن و دەوروبەریان، لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت، کارگەیەک رووبەڕووى دادگا کرایەوە  .

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر چەند کارگە و پاڵاوگەیەک لەلایەن بنکەی پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەریان ئەنجامدراوە.

دەشڵێت، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کارگەیە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە  .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت (FES) كە یەكێكە لە سەنتەرە بەناوبانگەكانی لێكۆڵینەوەی…
Total
0
Share