عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوکار و هەماهەنگمان بوون لە سەردانەکەماندا بۆ بەغداد، کە گەڕاینەوە ناومان لە سیستمی پەیڕۆڵ تۆمارکرا و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی ئەو 86 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرانە ناویان لە سیستمەکە تۆماربکرێن”.
ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا هەر وەزارەتێک ناوی فەرمانبەری گرێبەستی خۆی دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی و لەوێشەوە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران، لەوێش دەکرێت بە تۆمارێک و هەرکات بەغداد داوایکرد بۆیان دەنێردرێت.
عەلی ڕەئوف، ئاماژەی بەوەشدا، تۆمارکردنی ناوی مامۆستایان لەو سیستمە بۆ ئەوەیە هەرکات بەغداد پێویستی بە لیستی ناوەکان بوو بە تایبەت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 جێگەیان بکرێتەوە و هاوشێوەی هاوتاکانیان لە بەغداد بە هەمیشەیی بکرێن.